Accessibility links

دادگای ده‌سـتوری ئه‌رمینیا په‌یوه‌ندی دیپـلۆماسی وڵاته‌که‌ی له‌ تورکیا په‌سه‌ند ده‌کات


دادگای ده‌ستوری ئه‌رمینیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڕیاری داوه‌ ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ تورکیادا بۆ پێکهێنانی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی پاش نزیکه‌ی یه‌ک سه‌ده‌ له‌ دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌ستوری ئه‌رمینیادا ده‌گونجێت.

دادوه‌رێکی ئه‌م دادگایه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ گوتوویه‌تی ئه‌م بڕیاره‌ی دادگاکه‌ی دوا بڕیاره ‌و ئێستا ئاماده‌یه‌ بۆ په‌سه‌ندکردن له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌.

تورکیا و ئه‌رمینیا له‌ مانگی ده‌ی ڕابردوودا دوو پرۆتۆکۆلیان مۆر کردووه‌ بۆ پێکهێنانی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی و کردنه‌وه‌ی سـنووری هاوبه‌شی نێوانیان. ڕۆژئاوا مۆرکردنی ئه‌م دوو پرۆتۆکۆله‌ی به‌ هه‌نگاوێکی مێژوویی داناوه‌ ڕوه‌و کۆتایی هێنان به‌ ده‌یان ساڵی پشێوی له‌ ناوچه‌که‌دا.

ئه‌رمینیا ده‌ڵێت له‌ یه‌که‌م شه‌ڕی جیهانیدا ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانلیـیه‌کان یه‌ک ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار ئه‌رمینیان کوشتووه‌.... تورکیاش له‌ لای خۆیه‌وه‌ ئه‌و ڕاگه‌یاندنی ژینۆسایده‌ ڕه‌ت‌ده‌کاته‌وه ‌و ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌و ئه‌رمینیانه‌ی له‌و ده‌مه‌دا کوژراون گه‌وره‌ کراوه‌ و زۆرێکیش له‌ خه‌ڵکی تورک له‌ ده‌می ڕوخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانلیه‌کاندا کوژراون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG