Accessibility links

ڕاوه‌رگرتنێـکی گشـتی نیشـانی ده‌دات ئه‌فغانیـیه‌کان زیاتر گه‌شبینن


له‌ ڕاوه‌رگرتنێکی نوێی گشتیدا له‌ ئه‌فغانستان ده‌رده‌که‌وێت زۆربه‌ی ووڵاتیانی ئه‌فغانی ئێستا گه‌شبینن به‌رامبه‌ر ئاینده‌یان و به‌رامبه‌ر به‌ سه‌رۆکایه‌تی حامد کارزایی سه‌رۆکی ووڵاته‌که‌ش.

ئه‌م ڕاوه‌رگرتنه‌ گشتییه‌ش به‌ سه‌رپه‌رشتی ئاژانسه‌کانی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌مریکی و به‌ریتانی ئه‌ڵمانی کراوه‌ و تیایدا هاتووه‌ 70% ئه‌فغانیـیه‌کان له‌و بڕوایه‌دان به‌ ئاڕاسته‌یه‌کی دروستدا هه‌نگاو ده‌نێن. له‌ ڕاوه‌رگرتنێکی هاوشێوه‌دا ساڵی پار ته‌نها 40% ئه‌م گه‌شبینیـیه‌یان هه‌بووه‌.

نزیکه‌ی 72% ئافغانیـیه‌کان پله‌ی زۆرباش یان باشیان داوه‌ به‌ حامد کارزایی.

یه‌کێک له‌ به‌ره‌نجامه‌کانی تری ئه‌م ڕاوه‌رگرتنه‌ پشتیوانی بوو بۆ هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مریکا و هه‌روه‌هاش دژایه‌تییه‌کی زۆری تاڵیبانه‌کانیشی تیادایه‌ و 69% به‌ مه‌ترسیـیه‌کی گه‌وره‌ ده‌زانن بۆ ئه‌فغانستان.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ڕه‌نساش گوتوویه‌تی دووه‌م سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست‌داوه‌. ئه‌م دوو سه‌ربازه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌ له‌ هێرشه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی دۆڵی ئه‌لئاسی زامار بووبوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG