له ئاکامی هێرشێکی بۆمبی له تارانی پایته‌ختی ئێران پرۆفیسۆرێکی فیزیای ناوه‌کی کوژراوه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن بۆمبێکی چێنراو له ماتۆرسکیلێکدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵی دکتۆر مه‌سعود عه‌لی موحه‌مه‌دی زانای ناوه‌کی و پرۆفیسۆر له زانکۆی تاران ته‌قیوه‌ته‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت له ئێران لۆمه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌ی له ئه‌ستۆی ئه‌مریکا و ئیسڕائیل ناوه و واش باسی له موحه‌مه‌دی کردووه که لایه‌نگری شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979 ی ئێرانه واته ئه‌و شۆڕشه‌ی مه‌لاکانی ئێرانی خسته ده‌سه‌ڵاته‌وه.
هه‌رچۆنێک بێت ماڵپه‌ڕه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ناوی موحه‌مه‌دییان له‌و لیسته‌ی مامۆستایانی زانکۆ‌دا بڵاوکردۆته‌وه که پشتیوانی‌یان له میر حوسه‌ین موسه‌وی کردووه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی شه‌شی ساڵی ڕابردوودا.
ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێران به ده‌ستێوه‌ردان له ده‌نگدانه‌که‌دا گوناهبار ده‌کات تا سه‌رله‌نوێ هه‌ڵببژێردرێته‌وه ، هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆن به‌رده‌وام خۆپیشاندانی دژی حکومه‌تی ئێران کردووه.
هێشتا ئاشکرا نییه ئایا ئه‌م زانا ناوه‌کیـیه‌ی ئێران په‌یوه‌ندی به‌و به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌ی ئێرانه‌وه هه‌یه که ڕۆژئاوا گومانی‌وایه بۆ دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کی به‌کارده‌هێنرێت.