Accessibility links

تیپی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پـێی تۆگۆ وڵاتی ئه‌نگۆلا جێده‌هێڵێت


تیپی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پـێی تۆگۆ له‌ ئه‌نگۆلاوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وڵاته‌که‌ی پاش ئه‌وه‌ی پاسه‌که‌ی که‌وته‌ بۆسه‌یه‌ک و 3 که‌سی تـێدا کوژرا.

سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕووداوه‌ یاریزانه‌کانی تۆگۆ خوازیار بوون بمێنـنه‌وه‌ و به‌شـداری له‌ یاریـیه‌کانی جامی وڵاتانی ئه‌فریکادا بکه‌ن.

به‌ڵام یاریزانه‌کان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ به‌ په‌یامنێرانیان گوت که‌وا حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان بڕیاری داوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ و ئه‌وانیش پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌بن.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ تیپی تۆپی پـێی تۆگۆ ڕۆژی هه‌ینی هێرشیان کرایه‌ سه‌ر له‌و ده‌مه‌ی پاسه‌که‌یان له‌ کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیـیه‌وه‌ خۆی کرد به‌ ناوچه‌ی کابیندای ئه‌نگۆلا.

چه‌کداره‌کان شوفێری پاسه‌که‌ و یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری تیپه‌که‌ و گوته‌بێژه‌که‌یان کوشتن و به‌ لایه‌نی که‌م 7 که‌سی دیکه‌شیان بریندارکردن.

گرووپـێـک به‌ ناوی به‌ره‌ی ڕزگاریخوازی کابیندا به‌رپـرسیارێتی خۆیان له‌و هێرشه‌ ڕاگه‌یاند. ده‌شڵێن ئه‌وان به‌ تایبه‌تی بۆسه‌یان بۆ ئه‌و تیپه‌ دانه‌ناوه‌، به‌ڵـکو بۆ هێزه‌کانی حکومه‌تی ئه‌نگۆلا.

کابیندا ناوچه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وته‌ و له‌ مێژه‌وه‌ شه‌ڕ و توندوتیژی له‌وێ سه‌ری‌هه‌ڵداوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG