له وته‌یه‌کیدا سه‌باره‌ت به ستراتیژی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌مه‌ڕ ئه‌فغانستان، سه‌رۆک براک ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه دا که سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی بۆ ئه‌فغانستان ئامانجێکی ڕوون و سه‌نگ خراو له‌سه‌ری هه‌یه که به‌مه‌به‌ستی تێکدان و له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاندن و هه‌روه‌ها به‌زاندنی ئه‌لقاعیده‌یه و له‌پـێناو رێگرتنه له گه‌ڕانه‌وه‌یان له ئاینده‌دا بۆ هه‌ریه‌ک له‌و دوو وڵاته.
ئه‌مه ئه‌و ئامانجه‌یه که ده‌بێت به ئه‌نجام بگه‌ێندرێت. ئه‌وه‌ش ئه‌و هۆکاره‌یه که له‌وه ڕه‌واتر نیه. هه‌روه‌ک سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه‌ی پێدا و ده‌ڵێت زیادکردنێکی به‌رچاو له هه‌وڵه‌کانی سیڤیلیمان گرنگه بۆ سه‌رکه‌وتن له ئه‌فغانستان.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌فغانیـیه‌کان هه‌وڵی به‌ڵێنی ئاینده‌یه‌کی چاکتر ده‌ده‌ن. که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه هیوای ڕۆژێکی نوێمان به‌دیکردووه، ئه‌وه‌ی توندوتیژی و دڵه‌ڕاوکێ باڵی ڕه‌شی به‌سه‌ردا کێشا... جا له پێناو به‌ره‌وپێشبردنی ئاسایش و ده‌رفه‌ت و دادوه‌ری، نه‌ک هه‌ر ته‌نها له کابوڵدا، به‌ڵکو له سه‌رتاپای پارێزگاکاندا. ئێمه پـێویستمان به پسپۆرانی کشتوکاڵی و په‌روه‌رده و فێرکارای و ئه‌ندازیاران و هه‌روه‌ها پارێزه‌ران هه‌یه. به‌و جۆره ده‌توانین یارمه‌تی حکومه‌تی ئه‌فغانی بده‌ین تاوه‌کو خزمه‌تی هاوڵاتیانی خۆی بکات و بره‌و به ئابووریـیهک بدات، ئه‌وه‌ی قاچاخچێتی مادده هۆشبه‌ره‌کان به‌سه‌ریدا زاڵنه‌بێت. هه‌ربۆیه من وا فه‌رمانی زیادکردنی به‌رچاو له خزمه‌تگوزاری سیڤیلیمان بۆ ئه‌و وڵاته ده‌ده‌م.
به‌و پـێیه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما، بوجه‌ی هه‌وڵی سیڤیلی ئه‌مریکای بۆ ئه‌فغانستان کرده دوو هێند ومانگانه گه‌یشته 200 ملیۆن دۆلار. وه‌زاره‌ته ئهمریکایـیهکانی وه‌ک کشتوکاڵ و به‌رگری و ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها ئاژانسه‌کانی ئه‌مریکایی بۆ گه‌شه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له نێو ئه‌وانی دیکه‌دابوون که به‌شداریان له پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌دا کردووه.
ئه‌مه ئه‌رکێکی ئێجگار گه‌وره‌یه، چونکه نزیکه‌ی 30 ساڵ له جه‌نگ و توندوتیژی ئه‌فغانستانی وێرانکردووه. به‌و پـێـیه پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه نزیکه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی ژیان ده‌گرێته‌وه. هه‌ر له فێرکاری سه‌ره‌تایی و ڕاهێنانی پـیشه‌یی هه‌روه‌ها چاکردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی هه‌تا ده‌گاته رێگه‌وبان و بنیاتنانی تۆڕی ئاودێری و پرۆژه‌کانی چاندنه‌وه‌ی دارستانه‌کان و هه‌روه‌ها قه‌رزی بڕی بچوک بۆ کاردارانی خاوه‌ن کاری بچوک.
هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی: له پـێناو ئه‌وه‌ی لایه‌نی سیڤیلی ستراتیژی سه‌رۆک ئۆبامه کاریگه‌ری هه‌بێت ده‌بێت هاوڵاتیانی ئه‌فغانی به‌شداریان له پرۆسه‌که‌دا پـێبکرێت، ده‌بێت هاوڵاتیان حکومه‌تی ئه‌فغانی بهرپرسیاربکهن له به‌ڵێنی خۆی بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و هه‌روه‌ها به‌رێوه‌بردنی وڵات چاک بکات. هه‌روه‌ها وه‌ک هه‌وڵێک بۆ بره‌ودان به ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی، ئه‌فغانیـیه‌کان ده‌بێت پشتگیری له هه‌وڵێک به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌فغانی بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ئه‌ندامانی تاڵیبان بده‌ن، ئه‌وانه‌ی توندوتیژی ره‌تده‌که‌نه‌وه و ده‌بنه ئه‌ندامانی سودمه‌ندی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانی .
سه‌رۆک ئۆباما گوتی رێگه‌ی به‌رده‌م دورودرێژ ده‌بێت و هه‌روه‌ها ڕۆژانی سه‌خت له به‌رده‌مدان. به‌ڵام ئێمه هه‌وڵی هاوبه‌ندیـیه‌کی درێژده‌م له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستاندا ده‌ده‌ین، ئه‌وه‌ی خزمه‌تی به‌ڵێنی رۆژێکی نوێ بۆ هاوڵاتیانی خۆیانی تێدایه.