ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ڕایانگه‌یاند که‌وا یاسادانه‌رێـکی سیکیولاری سـووننی ناسراو و لایه‌نه‌که‌ی به‌ندکراون له‌وه‌ی به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراقدا بکه‌ن به هۆی په‌یوه‌ندی ڕابردوویان به ڕژێمی پـێشـووه‌وه.
عه‌لی فه‌یسه‌ڵ ئه‌لامی به‌ڕێوه‌به‌ری لیژنه‌ی لێـپـێچینه‌وه و دادپه‌روه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق گوتی ڕێبه‌ری پارتیـیه‌که سـاڵح ئه‌لموتڵه‌گ ناوی له به‌شـداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه به هۆی ده‌ربڕینی پـشـتیوانی بۆ ئه‌ندامانی پارتی به‌عسی پـێشـووی ڕژێمی سه‌دام حسێن.
ئه‌لموتڵه‌گ نکۆڵی له‌و تۆمه‌تانه کردووه که له دژی کراون و ده‌ڵێت داوای پـیاداچوونه‌وه سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌کات.
شیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن ئه‌م ڕاگه‌یاندنه زیان به‌و هه‌وڵانه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌گه‌یه‌نێت که به ئومێدی ئه‌وه‌ن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتووی عێراقدا هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسـیۆن به‌شـداری تیادا بکه‌ن و بێنه ناو پـرۆسه‌ی سیاسیـیه‌وه تا حکومه‌تی عێراقی سه‌قامگیربێت.
هه‌روه‌ها به لایه‌نی که‌م 13 پارتی تریش به هۆی په‌یوه‌ندیـیان به ڕژێمی به‌عسه‌وه لێـیان قه‌ده‌غه‌کراوه به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا بکه‌ن.
ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسـیۆن ده‌ڵێن ئه‌م بڕیاره ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی کاردانه‌وه‌یه‌کی توند له لایه‌ن سـووننهکانهوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سـاڵی 2005 دا ژماره‌یه‌کی زۆری سـووننه‌کان به‌شـداریـیان تیایدا نه‌کرد.