هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئێران هه‌روا دێت و نیشـانه‌ی زۆرکردنی سه‌رکوتکردنێـکی دڵ‌ڕه‌قانه نیشـان ده‌دات له چۆنێتی ڕه‌فتارکردن له‌گه‌ڵ جموجۆڵه‌کانی ئۆپـۆزسـیۆندا.
خانم کلنتن ده‌ڵێت سه‌رکوتکردنه توندوتیژئامێزه‌که‌ی ئێران بۆ سه‌ر خۆپـیشـاندانه‌کانی ئۆپـۆزسـیۆن له مانگی ڕابردوودا و ده‌سـتگیرکردنی ڕێبه‌رانی ڕیفۆرمخواز به قوڵی جێـی نیگه‌رانین. ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی هێله‌ری کلنتن له میانه‌ی کۆنفراسێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا بوو له واشـنتن.
هێزه ئاسایشیـیه‌کانی ئێرانی له مانگی دوازده‌دا و له ژماره‌یه‌ک شـاردا په‌لاماری خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌تیان داوه و زیاتر له 500 خۆپـیشـانده‌ریان گرتبوو له‌و سه‌رکوتکردنانه‌ی ڕۆژی 27 ی دوازده‌دا و 8 که‌سیش کوژراون و ده‌سه‌ڵاتداران به لایه‌نی که‌م 20 ئه‌ندامی باڵای ئۆپـۆزسـیۆنیشـیان ده‌سـتگیرکردووه.
حه‌یده‌ر موسڵحی وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێرانی ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی ده‌سـتگیرکراون خه‌ڵـکی بیانیشـیان تیادایه که گومان وایه بۆ شه‌ڕی سایکۆلۆجی به‌کاربهێنرێن، ده‌شڵێت ئه‌و بیانیانه‌یه کامێرا و که‌ره‌سـته و که‌لوپه‌لی تریشیان پـێبووه.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ئاشـکرا نه‌کراوه ئه‌و بیانیـیانه‌ی له ئێران گیراون خه‌ڵـکی کوێن.