کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما ژماره‌یه‌ک ڕیفۆرم ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ ڕێبازی له‌ناوبردنی تێرۆرزم له ئه‌مه‌ریکادا.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆکیش دوابه‌دوای ئه‌و هه‌وڵه دێت که درا بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی له ڕۆژی کرسمسدا.
سه‌رۆک ئۆباما سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر ڕێ‌وشـوێنی نوێ، له‌وانه گۆڕانکاریـیه‌کان له لیسـتی تێرۆریستاندا، پاش ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی باڵای ده‌سـته‌ی ئاسایشی نیشـتیمانیدا ده‌یکات.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن سه‌رۆک ئۆباما دواترین زانیاریـیه‌کانی لێـکۆڵینهوهکردنی ئه‌و هه‌وڵه‌ی درا بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌که پـێده‌گات له لایه‌ن ڕۆبه‌رت مۆله‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی واته FBI.