فه‌ره‌نسـا دوا بڕیاری ئێران ڕه‌تده‌کاته‌وه بۆ دانانی مه‌رجه‌کانی سه‌ودایه‌کی سووته‌مه‌نی ناوه‌کی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی جیهان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسی بێرنارد کوچنهر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به ڕادیۆی فه‌ره‌نسی گوت کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی دوا بڕیاری ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی قبوڵ ناکات. گوتی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌کرێت به‌رده‌وامبێت، به‌ڵام نه‌ک سه‌باره‌ت به پـێشـخسـتنی ناوه‌کی.
شـایانی ئاماژه پـێـکردنه ئێران گوێی نه‌دایه دوا مۆڵهتێـک که له 31 ی مانگی دوازده بوو بۆ قبوڵکردنی سه‌ودایه‌کی به پاڵپـشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ به‌کارهێنانی له ڕیاکتۆری لێـکۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌کی.
له ڕۆژی شه‌ممه تاران ڕایگه‌یاند که‌وا ڕۆژئاوا یه‌ک مانگی هه‌یه بۆ قبوڵکردنی پـێشـنیارێـکی به پـێچه‌وانه یان ئه‌گینا به خودی خۆی ده‌ست به سـازکردنی سـووته‌مه‌نی ده‌کات.
ئێران پـێشـنیاری ئه‌وه ده‌کات که سـووته‌مه‌نی له ڕۆژئاوا بکرێت یاخود یۆرانیۆم بگۆڕێت به شیشه‌ی سـووته‌مه‌نی بهرهبهر و به وه‌جبه‌ی بچوکتر.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مایک هه‌مه‌ر ده‌ڵێت ئێران له‌سه‌ر ڕێـگایه‌کی تایبه‌تی ده‌وه‌سـتێت به ده‌رکردنی دوا مۆڵه‌ت.