به‌پـێی هه‌واڵه‌کان لیژنه‌ی ئاسایشی له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا گوتوویه‌تی ئه‌و به‌عسیـیانه‌ی که ئێسـتا له یه‌مه‌نن به‌نیازن ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده به‌ره‌و عێراق بگوێزنه‌وه. ده‌شڵێن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌وه ئاگاداره.
له‌و باره‌یه‌وه حسێن عه‌لی که‌مال جێـگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت حکومه‌تی یه‌مه‌نمان له جموجۆڵی به‌عسیـیه‌کان ئاگادارکردۆته‌وه و ئه‌وانیش به‌ڵێنیان داوه به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێـگه‌یان پـێ‌نه‌ده‌ن کاری سیاسی یاخود تێـکده‌رانه به‌رامبه‌ر حکومه‌تی عێراق ئه‌نجام‌بده‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:24 خوله‌كه.