ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه باڵوێزخانه‌کانی خۆیان له یه‌مه‌ن داخست به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه تێرۆریسـتیانهی کراون.
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت هه‌ڕه‌شه‌کان له لایه‌ن ئه‌لقاعیده له نیمجه دورگه‌ی عه‌ره‌ب کراون، ئه‌وه‌ی ده‌سـتیان هه‌بوو له‌و هه‌وڵه‌ی درا بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکایی له ڕۆژی کرسمسدا. به‌ڵام هیچ که‌سێـکی باڵوێزخانه‌که باسی له‌وه نه‌کردووه که ئه‌گه‌ر ئه‌م کاردانه‌وه‌یان له ئاکامی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تایبه‌ت بێت یان نا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له یه‌مه‌ن ئاگاداری ئهمهریکایییهکانی ناو ئه‌و وڵاته‌ی کردۆته‌وه له‌وه‌ی به گا و وریابن به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی به‌رده‌وام له دژیان ده‌کرێن له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکا به نیازن کۆمه‌کی یه‌که‌یه‌کی تایبه‌تی پـۆلیس له یه‌مه‌ن بکه‌ن بۆ نه‌هێشـتنی تێرۆر، هه‌روه‌ها به‌شـداری له کۆنفرانسێـکی تایبه‌ت به باری ئاسایش‌دا بکه‌ن که بڕیاره له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا سـازبکرێت.
ئه‌م پـلانانه پاش ئه‌و هه‌وڵه تێرۆریسـتیـیه‌ی ڕۆژی کرسـمس دێت که کوڕێـکی نایجیری ویسـتبووی فڕۆکه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکایی بته‌قێنێته‌وه که له ئهمسـتردامی هۆڵه‌نداوه به‌ره‌و دیترۆیتی میشـیگن ده‌فڕی. ئه‌م نایجیریـیه له لێـکۆڵینه‌وه‌کاندا دانی به‌وه‌دا ناوه که‌وا ئه‌و له یه‌مه‌ن له لایه‌ن ئهقاعیدهوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته ڕاهێنانی پـێـکراوه.