له هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند مه‌لایه‌ک ڕه‌خنه‌یان له‌وه گرتووه که که‌سێـکی نا موسـڵمان بۆ پـۆستی قایمقامی هه‌ڵه‌بجه ده‌سـتنیشانکراوه.
عه‌لی مه‌حمود نووسه‌ر و داکۆکیکار له که‌یسی هه‌ڵه‌بجه له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و ڕه‌خنه‌ی مه‌لایانه ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت جێی داخه ڕه‌خنه‌که‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌وه نیـیه که ئه‌و که‌سـه له ڕووی توانا ولێـهاتوویییهوه شـیانی ئه‌و پـۆسته بێت یان نا و یاخود به شـێوه‌یه‌کی دیموکراتیـیانه ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن خه‌ڵـکی هه‌ڵه‌بجه‌وه هه‌ڵنه‌بژێردراوه، به‌ڵـکو له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سه سه‌ر به ئاینێـکی دیکه‌یه له کوردسـتان و ئێدی مافی ئه‌وه‌ی نیـیه پـۆسـتی حکومی بگرێته ده‌سـتی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌ڵـکی ئه‌و شـارهش بێت و که‌سێـکی دڵسـۆزیش بێت. ده‌شڵێت ده‌ستێـکی سـیاسی له پشـت ئه‌و مهسهلهیهوهیه و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه سێ مه‌لا و له یه‌ک کاتدا و له سێ مزگه‌وتی شـاری هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌مان بۆچوونیان ده‌ربڕیوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.