سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما بۆ جاری یه‌که‌م به ئاشـکرایی باسی له په‌یوه‌ندی ئه‌و گومانباره کرد، ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌ر هه‌ڵـگری ئه‌مه‌ریکای دا له ڕۆژی کرسمسدا، له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده.
ڕۆژی شه‌ممه و له وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا له‌سه‌ر ڕادیۆ و ئنته‌رنێت سه‌رۆک ئۆباما گوتی ده‌رکه‌وتووه کۆمه‌ڵێـکی یه‌مه‌نی سه‌ر به ئه‌لقاعیده ڕاهێنانی به‌و گومانباره کردووه و که‌ره‌سته ته‌قینه‌وه‌ی بۆ ئاماده‌کردووه و ناردوویه‌تی بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا ده‌هات.
به‌ڕێز ئۆباما گوتیشی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه پـێشـتریش ئه‌مه‌ریکایی کردۆته ئامانج و هاوڵاتیـیه‌کی ئه‌مه‌ریکایی له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له سـاڵی 2008 دا کوشـتووه. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ یه‌مه‌ن پـتهوتر ده‌کات بۆ له‌ناوبردنی تێرۆریسـتانی ئه‌لقاعیده.
سه‌رۆک ئۆباما که کۆماریـیه‌کان ڕه‌خنه‌ی لێـدهگرن به‌وه‌ی ڕێ‌وشـوێنی توندی پـێویست له دژی تێرۆریست و میلیتانه‌کان ناگرێته‌به‌ر، داکۆکی له هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی کرد بۆ کۆتاییهێنان به شه‌ڕ له عێراق و زیادکردنی ژماره‌ی سه‌ربازه‌کان له ئه‌فغانسـتان.