یه‌کێـک له ڕابه‌رانی باڵای له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت تێرۆریسـتانی بنکه له یه‌مه‌ن ئه‌وان هاوکاریـیان له پـیلانی هه‌وڵه سه‌رنه‌که‌وتووه‌که‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌ی ئه‌مه‌ریکاییدا هه‌بووه، ئه‌وه‌ی له ڕۆژی 25 ی مانگی ڕابردوودا ئه‌نجام درا.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینی جه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریۆس له به‌غدا به په‌یامنێرانی گوت ئه‌مه‌ریکا و حکومه‌تی یه‌مه‌ن زانیاریان له‌سه‌ر چالاکی تۆڕی ئه‌لقاعیده له‌و وڵاته‌دا ئاڵوگۆڕکردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوتیشی حکومه‌تی یه‌مه‌ن کرده‌ی له‌شـکری زۆر چاکی کردۆته سه‌ر ئه‌ندامانی تۆڕی ئه‌لقاعیده له‌و وڵاته‌دا. هه‌ندێـک له‌و کرده له‌شـکریـیانه بوونه مایه‌ی ڕێـگرتن له ئه‌نجامدانی چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی.
هاوکات ژه‌نه‌ڕاڵ په‌تریۆس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا یارمه‌تی یه‌مه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌دات گوتیشی وڵاتانی هاوسێی یه‌مه‌ن ئه‌وانیش هاوکاری گرنگی یه‌مه‌نیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کردووه.
له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ڕابردوودا گرووپـێـک به ناوی ئه‌لقاعیده له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی به‌رپـرسیارێتی ئه‌نجامدانی ته‌قاندنه سه‌رنه‌که‌وتووه‌که‌ی نێو فڕۆکه ئهمهریکایییهکهی خسته ئه‌سـتۆی خۆی و ده‌ڵێت ئه‌و کاره‌ی له تۆڵه‌ی پـشـتگیریکردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ کرده له‌شـکریـیه‌کانی حکومه‌تی یه‌مه‌ن له دژی ئه‌ندامانی قاعیده ئه‌نجامیان دا.