میر حسێن موسه‌وی ڕابه‌ری باڵای ئۆپـۆزسـیۆنی ئێرانی حکومه‌تی ئێران به ئاگا ده‌هێنێت له‌وه‌ی تاران ناتوانێت به زه‌بری هێز بزوتنه‌وه‌ی ڕیفۆرمخواز دابمرکێنێته‌وه. موسه‌وی ده‌شڵێت ئه‌و له‌وه ناترسێت شه‌هید بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕاگهیاندنیکیدا که له ماڵپه‌ڕی ئۆپـۆزسـیۆن بـڵاوکراوهتهوه موسه‌وی ڕیفۆرمخواز ده‌ڵێت ئێران له ناوه‌ندی قه‌یرانێـکی جیدیدایه، هه‌روه‌ها موسه‌وی هۆشیاری ده‌دات و ده‌ڵێت زیندانیکردن و کوشـتنی ڕابه‌رانی ئۆپـۆزسـیۆن ڕه‌وشه‌که هێور ناکه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها میر حسێن داوای له حکومه‌تی ئێران کردووه په‌یڕه‌وی پـلانێـکی 5 خاڵی بکات ئه‌وه‌ی ئازادکردنی به‌ندکراوانی سیاسی و هه‌روه‌ها داڕشـتنی یاساکانی هه‌ڵبژاردنی ڕوون و ڕه‌وان له‌خۆبگرێت.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه ئه‌م بڵاوکراوه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی ئۆپـۆزسـیۆنی ئێرانی دوای سه‌خترین توندوتیژی ئێران له مانگی شه‌شی ئه‌مسـاڵه‌وه ڕایگه‌یاند، واته له‌و ده‌مه‌وه‌ی سه‌رۆک مه‌حمود ئهحمهدینهژاد سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنی مشـتومڕاوی سه‌رۆکایه‌تی به‌ده‌سـتهێنا.
به‌هۆی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژ به حکومه‌تی ئێران دوێنێ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی ڕه‌وشی ئاسایشیـیان له تارانی پایته‌خت توندکرد. هاوکات وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێرانی هۆشیاری دا و گوتی به توندی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سـانه‌دا ده‌که‌ین ئه‌وانه‌ی هانی ئاژاوه و کاری توندوتیژی له وڵات‌دا ده‌که‌ن.