ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌دان هه‌زار که‌س له کۆنه‌پارێزان تێکه‌ڵ به ڕێـپـێوانه‌کانی به پشتیوانی حکومه‌ت له ئێران‌دا بوون و دروشمی مه‌رگیان بۆ ڕێبه‌رانی ئۆپۆزیسیون ده‌دا و تاوانباریان ده‌کردن به‌وه‌ی بوونه‌ته هۆی نائارامی له کۆماری ئیسلامی‌دا.
له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی دکتۆر ئازاد مۆرادیان، چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئه‌مریکای باکور ده‌ڵیت ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی ئه‌مڕۆ له ئێران‌دا سـازده‌کرێن و به "جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز" ناوده‌برێن درێژه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینانه‌یه که بۆ به‌ده‌سـتهێنانی مافه سه‌ره‌تایـیه‌کانی مرۆڤ له سه‌رده‌می شۆڕشی ئێران له ساڵی 1979 دا ئه‌نجامده‌دران.
به‌ڵام به‌ڕێز مورادیان پـێیواشه ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌ی ئێسـتا له گۆڕێدایه نه‌ک هه‌مووی به‌ڵکو ته‌نیا به‌شێکی سه‌ر به ئاغای میرحوسین موسه‌وییه و به‌شه‌که‌ی تریان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ڕبڕینه له دژی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:51 خوله‌كه.