ژماره‌یه‌کی زۆری وڵاتانی ڕۆژئاوا به توندی سه‌رزه‌نشتی ئێرانیان کرد له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنی چالاکوانانی سیاسی و ئه‌و که‌سـانه‌ی له خۆپـیشـاندانه‌کاندا به‌شـداریـیان کرد.
ڕۆژی دووشه‌ممه وڵاتی سوید که ئێسـتا سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م خوله‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌کات ڕاگه‌یاندنێـکی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه و تیایدا سه‌رزه‌نشتی ئێرانی کرد له‌سه‌ر به‌کارهێنانی هێز له دژی خه‌ڵـکانێـک ویسـتوویانه به شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه ڕای خۆیان ده‌ربـبڕن. هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندنه‌که هاتووه که ده‌بێت ئێران ڕێز له مافه‌کانی هاوڵاتیـیانی خۆی بگرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌یڤد میلیباند ئه‌ویش ڕۆژی دووشه‌ممه ڕاگه‌یاندێـکی له‌و باره‌یه‌وه دا و تیایدا سـتایشی ئازایه‌تی زۆری خۆپـیشـانده‌رانی کرد و گوتی توندوتیژیـیه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه جێـگای داخ و نیگه‌رانین و ئه‌و کوشـتاره‌شی تیایدا کراوه جارێـکی دیکه ئه‌ومان وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه که چۆن ڕژێمی ئێران هه‌ڵسـوکه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌یارانی خۆی ده‌کات.
ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیاش ئه‌نگیلا مێرکڵ کاردانه‌وه‌ی تونده‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی ئێران به‌رامبه‌ر به خۆپـیشـانده‌ران سه‌رزه‌نشت‌کرد و گوتی نابێت که‌سـانێـک که به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیخوازانه ڕای خۆیان ده‌رده‌بڕن به توندوتیژی سه‌رکوت بکرێن.
ڕووسیا که یه‌کێـکه له وڵاته هاوپه‌یمانه‌کانی ئێران ئه‌ویش ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و خوێن ڕشـتنه‌ی ناو ئێران ده‌ربڕی و داوای له ئێرانیـیه‌کان کرد بارودۆخه‌که هێور بکه‌نه‌وه و له نێو خۆیاندا ڕێـکبکه‌ون.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هه‌ر پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی توندوتیژیـیه‌کان مایک هه‌مه‌ر که گوته‌بێژێـکی ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکایه ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا گوتی کۆشـکی سـپی به توندی سه‌رزه‌نشتی ئه‌و توندوتیژی و سه‌رکوتکردنه سـته‌مکارانه‌یه ده‌کات که به‌رامبه‌ر خه‌ڵـکی سڤیلی ئێران کراوه. گوتیشی ئه‌وه نیشـانه‌ی ئه‌وه‌یه
هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌کشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـاش به هه‌مان شێوه ئه‌و توندوتیژیـیانه‌ی سه‌رزه‌نشت کرد و خۆپـیشـانده‌رانی به که‌سـانی ئاسایی ناودێرکرد. داواشی له حکومه‌تی ئێران کرد چاره‌سه‌رێـکی سیاسی بۆ ئه‌و کێشه‌یه‌ی ناو وڵاته‌که‌ی بدۆزێته‌وه.