Accessibility links

خۆکوژێـک خۆی له‌ که‌ژاویه‌کی شیعه‌کانی پاکسـتاندا ده‌ته‌قێنێته‌وه‌ و 20 که‌س ده‌کوژێت


کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه‌ خۆکوژێـک خۆی له‌ ناو که‌ژاوه‌یه‌کی ئاینی موسـڵمانه‌ شیعه‌کاندا له‌ شـاری که‌راچی له‌ باشوری وڵاتدا ته‌قاندۆته‌وه‌ و 20 که‌سی کوشـتووه‌ و به‌ ده‌یانی دیکه‌شی بریندارکردووه‌.

ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین هێرشه‌ بکرێته‌ سه‌ر موسڵمانه‌ شیعه‌کان له‌و وڵاته‌ که‌ تیایدا که‌مینه‌ن. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش خۆکوژێـک خۆی له‌ مزگه‌وتێـکی شیعه‌کانی شـاری که‌شمیردا ته‌قاندۆته‌وه‌ و به‌ لایه‌نی که‌م 10 که‌سی کوشـتووه‌ و زیاتر له‌ 80 کسی دیکه‌ی بریندارکردووه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتان به‌رده‌وام سـاڵانه‌ له‌ بۆنه‌ی عاشورا ڕێوشـوێنی توندی ئاسایشی له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌یاندا ده‌گرنه‌به‌ر که‌ زۆر جار توندوتیژی تایفی له‌ میانه‌یدا ڕووده‌دات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG