Accessibility links

ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی لوبنان ده‌ڵێت هه‌وڵی کوشـتنی کاربه‌ده‌سـتێـکی حه‌ماس له‌ باشوری به‌یرووت دراوه‌


کاربه‌ده‌سـتانی لوبنانی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌یه‌ک گه‌ڕه‌کێـکی باشوری به‌یرووتی پایته‌ختی هه‌ژاندووه‌ و به‌ لانی که‌م له‌م ڕووداوه‌دا یه‌کێـک کوژراوه‌ و یه‌کێـکی تریش برینداره‌ و برینه‌که‌شی سه‌خته‌.

ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی لوبنان ده‌ڵێت 3 بۆمب له‌ ژێر ئۆتۆمبیلێـکی کاربه‌ده‌سـتێـکی حه‌ماسـدا به‌سـترابوون و ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و ڕێـکخراوی میلیشـیایی حزبووڵڵای لوبنان که‌ کۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی کردووه‌ چوارده‌وری شـوێنی ڕووداوه‌که‌ی گرتبوو و ڕێـگه‌شی نه‌داوه‌ ڕۆژنامه‌وانان له‌ شـوێنه‌که‌ نزیـک بـبنه‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG