Accessibility links

به‌پـێی هه‌واڵه‌کان پـێـکدادان له‌ نێوان لایه‌نگرانی ئۆپـۆزیسـیۆن و پـۆلیس له‌ ئێراندا ڕوویداوه‌


به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان پـێـکدادانی توند له‌ نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی ئێران و پـشـتیوانانی ئۆپـۆزیسـیۆن له‌و وڵاته‌دا ڕوویداوه‌ و توندوتیژی ته‌شه‌نه‌ی کردووه‌.

ماڵپه‌ڕه‌کانی ڕیفۆرمخوازان ده‌ڵێن ئه‌م تێـک‌هه‌ڵچوونه‌ دوێنێ له‌ ناوه‌ندی تاران ڕوویداوه‌ و پـۆلیسی دژ سه‌رهه‌ڵداو گازی فرمێسـک ڕێژیان بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشـانده‌ران به‌کارهێناوه‌. گه‌واهیدران ده‌ڵێن خۆپـیشـانده‌ران لێـیان دراوه‌ و گیراویشن.

ماڵپه‌ڕی ڕاهێ سه‌بز واته‌ ڕێـگای سه‌وز ده‌ڵێت پـۆلیسی دژه‌ سه‌رهه‌ڵـداو له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پاسـداران پـێـکه‌وه‌ دیتراون. خۆپـیشـاندانه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ کاتی بۆنه‌ی ئاینی عاشورا دێن که‌ سبه‌ینێـیه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG