چین حوکمی 11 سـاڵ زیندانی دا به‌سه‌ر جودابیرێـکی ناودار به ناوی لیۆ ژیاوبۆ به هۆی داواکاریـیه‌کانی بۆ ڕیفۆرمسـازی سـیاسی و کۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتدارێتی پارتی کۆمۆنیسـتی و به تۆمه‌تی تێـکدان تاوانباری کرد.
لیۆ سه‌رنووسه‌ری یاداشـتنامهیهکی نایاسایی ڕاسـته‌وخۆ بۆ ئازادی سیاسی له چیندایه که به په‌یمانـنامه‌ی 08 ده‌ناسرێت و له مانگی دوازده‌ی ڕابردوو به‌ر له بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌سـتگیرکرابوو.
هه‌زاره‌ها که‌س له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا ئه‌و یاداشـتنامهیهیان ئیمزا کردبوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چین ماڵپه‌ڕه‌کانی ئنته‌رنێتی سـانسۆر کردووه که زۆربه‌ی خه‌ڵکی چین ئاگادار نه‌بوون ئه‌و یاداشـتنامهیه له ئارادایه.
له ڕۆژی هه‌ینیدا دادگایه‌کی به‌یژین ئه‌و سـزایه‌ی ڕاگه‌یاند، دوابه‌دوای 2 کاتژمێر دادگایی‌کردن له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا که له میانه‌یدا دادوه‌رانی گشـتی لیۆیان به تاوانی ڕاسته‌قینه تاوانبارکرد.
دادگا لیۆی تاوانبارکرد به شێواندنی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌که که تۆمه‌تێـکه به شـێوه‌یه‌کی ڕۆتینی بۆ به‌ندکردنی جودابیران له چین به‌کاردێت.