په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له موسڵ ئه‌میر گۆران ڕاپـۆرتی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت سه‌رچاوه‌یه‌کی پـۆلیس ڕایگه‌یاندووه که‌وا پـێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شـارۆچکه‌ی بهرتڵـڵهی ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ ژماره‌یه‌ک گه‌نجی شه‌به‌کی شیعه ئاینزا هێرشـیان کردۆته سه‌ر کڵێسـایه‌ک و به‌رده‌بارانیان کردووه به بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه مه‌سیحیـیه‌کان وێنه‌ی چه‌ند که‌سـایه‌تیـیه‌کی ئاینی شیعه‌یان له دیواره‌کان لێـکردۆتهوه و دڕاندوویانه.
پاشـان شه‌ڕێـک له نێوانیاندا به چه‌کی کلاشینکۆف هه‌ڵده‌گیرسێت و له ئاکامدا یه‌ک مه‌سیحی و 5 شه‌به‌کی شیعه ئاینزا بریندارده‌بن.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه ڕایگه‌یاند 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو به کاروانێـکی هێزه‌کانی پـێشـمهرگهدا له شـارۆچکه‌ی ڕه‌بیعه‌ی نزیک سـنووری سـوریاوه ته‌قیوه‌ته‌وه و یه‌ک پـێشـمه‌رگه گیانی له‌ده‌سـتداوه و 10 پـێشـمه‌رگه‌ی دیکه برینداربوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:45 خوله‌كه.