ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی وڵاته‌که‌یان بۆردومانی شـوێنی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رکردایه‌تی ئه‌لقاعیده‌یان کردووه و 34 میلیتانی گومانباریان کوشـتووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی یه‌مه‌ن ئه‌م بۆردومانه‌یان له پارێزگای شه‌بوه له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که ئهنجدامداوه. ده‌شڵێن چه‌کداره‌کان پـیلانیان بۆ هێرشـبردنه سه‌ر داموده‌زگا ئابووریـیه‌کانی یه‌مه‌ن داده‌ڕشت.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزه‌کانی ئاسایشی یه‌مه‌ن که ناوی خۆی ئاشـکرا نه‌کردووه ده‌ڵێت دوو ئه‌ندامی گه‌وره‌ی ئه‌لقاعیده له نێو کوژراوه‌کاندان. ڕاپـۆرته هه‌واڵی جوداجودا له‌سه‌ر ناسـنامه‌ی ئه‌و دوو کوژراوه هه‌یه.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی یه‌مه‌ن ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش به‌رده‌وام ده‌بن له ڕاوه‌دونانی شـانه‌کانی ئه‌لقاعیده.