سیناتی ئه‌مه‌ریکا به‌رنووسی چاکسـازیـیهکی نوێی له قانونی سیسـتمی ته‌ندروسـتی وڵاته‌که‌دا پهسهندکردکه وا ده‌کات نزیکه‌ی 30 ملیۆن که‌سی ناو ئه‌مه‌ریکا ئه‌وانیش بیمه‌ی ته‌ندروسـتیـیان هه‌بێت.
به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا به 60 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 39 ده‌نگ به‌رنووسه‌که‌یان په‌سه‌ندکرد. هه‌موو سیناتۆره دیموکراته‌کان له‌گه‌ڵ دوو سیناتۆره سه‌ربه‌خۆکه ده‌نگیان به ئه‌رێ دا وله به‌رامبه‌ردا هه‌موو کۆماریـیه‌کانیش ده‌نگیان به نه‌رێ دا.
به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما بتوانێت به‌رنووسه‌که مۆربکات و بـبێته یاسا ده‌بێت هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی کۆنگرس که له سینات و نوێنه‌ران پـێـکهاتووه هه‌ر یه‌که‌یان به‌رنووسی خۆی له‌و باره‌یه‌وه به جیا په‌سه‌ند بکات. هه‌ردوو به‌رنووسه‌که له چه‌ند خاڵێـکی سه‌ره‌کیدا جیاوازیـیان تیادایه، بۆیه ده‌بێت مشـتومڕی له‌سه‌ر بکه‌ن تا له‌سه‌ریان ڕێـکده‌که‌ون و له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌ک بخایه‌نێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه چاکسـازی له سیسـتمی ته‌ندروستی له سه‌روو لیسـتی کارنامه‌ی سه‌رۆک ئۆباما و هاوکاره دیموکراته‌کانی بوو.
ڕێبه‌رانی کۆماریش ده‌ڵێن به‌مه خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌ت بۆ خزمه‌تگوزاریـیه ته‌ندروسـتیـیه‌کان زۆر ده‌بێت و وا ده‌کات حکومه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر که‌رتی ته‌ندروسـتی وڵاته‌که‌دا بگرێت.