ڕۆژی چوارشه‌ممه ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی شـارۆچکه‌ی پـیرهمهگروونی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی خۆپـیشـاندان و ڕێـپـێوانێـکی جه‌ماوه‌ریـیان سـازکرد بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به لێـدوانێـکی سه‌رۆکی شـارۆچکه‌که‌یان که له که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا دابووی و تیایدا گوتبووی خه‌ڵـکی شـارۆچکه‌که‌ی ئه‌و هه‌موو پـرۆژه خزمه‌تگوزاریـیانه نابینن که پـێشـکه‌شیان کراوه.
هه‌روه‌ها خه‌ڵکه‌که بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆیان ڕێـگای نێوان سلێمانی و دوکانیشیان گرتووه. پاشـان هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاسایش ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و توندوتیژی لێـکه‌وتۆته‌وه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌تیف نێروه‌یی له سـلێمانیـیه‌وه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.