دکتۆر جه‌بار قادر ڕاوێژکاری سیاسی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت تورکیا ده‌یه‌وێت عێراق و ئه‌مه‌ریکا و هه‌رێمی کوردسـتان هاوکاری بکه‌ن له به‌رامبه‌ر پارتی کرێـکارانی کوردسـتان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێسـتا کراوه زیاتر له بواری زانیاری هاوکاری کراوه، ئه‌ویش له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه. ده‌شڵێت عێراق ناتوانێت هاوکاری تورکیا له‌و مه‌سه‌له‌یه بکات چونکه عێراق به کێشه ناوخۆیی‌یه‌کانی خۆیه‌وه سه‌رقاڵه و هه‌رێمی کوردسـتانیش تێڕوانینێـکی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌و کێشه‌یه ته‌نها به ڕێـگه‌ی ئاشـتی و دیالۆگ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، بۆیه هه‌رێمی کوردسـتان جگه له هه‌وڵی ئاشـتی هیچی دیکه ناتوانێت بۆ تورکیا بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:24 خوله‌كه.