دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سـاڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕۆژی شه‌ممه به سه‌ردانێـکی فه‌رمی گه‌یشـته تارانی پایته‌ختی ئێران.
دکتۆر کاوه مه‌حمود شـاکر ده‌مڕاسـتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ باس له مه‌به‌سـتی ئه‌و سه‌ردانه ده‌کات و ده‌ڵێت بێ له مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه هه‌ڵبه‌ته گفتوگۆ له‌سه‌ر باری ئاسایشیش ده‌کرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:42 خوله‌كه.