کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه 11 سه‌ربازی ئێرانی ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر کێڵگه‌یه‌کی نه‌وتی وڵاته‌که‌یاندا له پارێزگای میسـان و ئاڵای ئێرانیان له‌سه‌ر به‌رزکردۆته‌وه.
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت عێراقیـیه‌کان هه‌ڵوێسـتی جیاجیایان له به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌یه. ده‌ڵێت عه‌ره‌به سـووننه‌کان مه‌سه‌له‌که‌یان زۆر گه‌وره کردووه، شیعه‌کانیش زۆر که‌م باسی ده‌که‌ن، کوردیش دوره له مه‌سه‌له‌که‌وه، هه‌تا ئێسـتاش چ حسێن شه‌هرسـتانی وه‌زیری نه‌وت و چ عه‌بدولقادر ئه‌لعوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری هیچ ڕاگهیاندنێـکیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ڕاگه‌یاندێـکی بڵاوکردۆته‌وه و داوا له ئێران ده‌کات بکشێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:19 خوله‌كه.