وه‌زیری به‌رگری پاکسـتان ده‌ڵێت له شه‌وی پـێـنجشه‌ممه‌دا قه‌ده‌غه‌کرابوو له جێهێشـتنی وڵاته‌که‌ی دوابه‌دوای بڕیارێـکی دادگای باڵا که خۆی و چه‌ند ئه‌ندامێـکی باڵای حکومه‌تی پاکسـتانی به گه‌نده‌ڵی تاوانبارکردووه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌حمه‌د موختار به ته‌له‌فیزیۆنێـکی ناوخۆی ڕاگه‌یاند خۆی و لێـپـرسـراوی باڵای هێزه‌کانی ده‌ریایی ڕێـگه‌یان پـێنه‌درا سواری فڕۆکه‌یه‌ک بن له فڕۆکه‌خانه‌ی ئیسلام ئاباده‌وه له میانه‌ی سه‌ردانێـکی فه‌رمیدا به‌ره‌و چین بۆ گواسـتنه‌وه‌ی که‌شـتی جه‌نگی نوێ به‌ره‌و پاکسـتاندا. گوتیشی ئاگادار نه‌بووه که‌وا ده‌سه‌ڵاتدارانی فیدراڵی ناویان له‌سه‌ر لیسـته‌که داناوه.
جێی وتنه موختار له نێوان 247 که‌سی تردایه که قه‌ده‌غه‌کراون له جێـهێشـتنی پاکسـتان به بێ ڕێپـێدان، له‌و ده‌مه‌ی ئاژانسی دژه گه‌نده‌ڵی پاکسـتان له تۆمه‌ته‌کانی گه‌نده‌ڵی دژ به‌و پـرسـانه ده‌کۆڵێته‌وه.
دادگای باڵای پاکسـتان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا فه‌رمانی دا که‌وا په‌ناپارێزی سـیاسه‌تمه‌داره باڵا و بیرۆکراته‌کان که هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئاسف عه‌لی زهرداریش ده‌گرێته‌وه ناده‌سـتوری بووه، واته ڕه‌نگه نزیکه‌ی 8 هه‌زار دۆسێی گه‌نده‌ڵی سه‌رله‌نوێ بکرێنه‌وه.
ئه‌و بڕیاره بۆته مایه‌ی ئاژاوه‌ی سیاسی له پاکسـتان و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئۆپـۆزیسـیۆنی کۆمکاری موسڵمانانی سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـووی نه‌واز شه‌ریف داوای دهستلهکارکشـانهوهی زه‌رداری ده‌که‌ن.