ڕێبه‌رانی جیهان مه‌ترسی خۆیان ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی کۆنفرانسی که‌شوهه‌وا ئه‌وه‌ی له کۆپـنهاگن ده‌به‌سـترێت به‌ره‌و شـکسـتهێنان بڕوات و ناکۆکی زیاتر له نێوان وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاردا دروسـتبکات.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه نیکۆلای سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا هۆشـداری دا به‌وه‌ی ڕه‌نگه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه کاره‌سـاتێـکی سیاسی لێبکه‌وێته‌وه. هاوکات کۆشـکی سـپـی گوتی باشـتره کۆبوونه‌وه لووتکه‌یی‌یه‌که‌ی که بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی ئه‌نجامبدرێت به‌بێ مۆرکردنی ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی نوێ کۆتایی پـێبێت وه‌ک له‌وه‌ی ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی خراپ مۆربکرێت.
یه‌کێتی ئه‌وروپاش داوای له هه‌موو وڵاتان کرد نه‌رمی بنوێنن تا به ڕێـکه‌وتنێـک بگه‌ن.
چاوهڕواندهکرێت سه‌رۆک و ڕێبه‌ری زیاتر له 100 وڵات له کۆبوونه‌وه لووتکه‌یی‌یه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا به‌شـداری بکه‌ن، له‌وانه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن هه‌وڵی دا کۆتایی به‌و بنبه‌سته بهێنێت و گوتی وڵاته‌که‌ی یارمه‌تی ده‌دات له کۆکردنه‌وه‌ی 100 ملیار دۆلار سـاڵانه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و وڵاته هه‌ژارانه له ڕووبه‌ڕووی کێشه‌کانی گۆڕانی که‌شوهه‌وا.