بڕیاره ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شاری سلێمانی خۆپـیشـاندانێـک بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به داخسـتنی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی له تورکیا سـازبکرێت.
شـاهۆ کرماشـانی یه‌ک له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سـازکردنی خۆپـیشـاندانه‌که له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت مۆڵه‌تمان له پارێزگای سلێمانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته وه‌رگرتووه و به‌نیازین له باخی گشـتیـیه‌وه تا به‌ر ده‌رکی سه‌را ڕێـپـێوان سـازبکه‌ن. ده‌شڵێت ئێمه ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره ده‌رده‌بڕین چونکه خزمه‌ت به دیموکراتی و ئاشـتی ناکات، به‌ڵـکو ده‌بێته مایه‌ی دروسـتبوونی شه‌ڕ و ناکۆکی نێوان هه‌ردوو گه‌لی کورد و تورک.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:56 خوله‌كه.