Accessibility links

بڕیاره‌ ژماره‌یه‌ک له‌ زیندانیانی گۆانتانامۆ بۆ ناو زیندانێـکی ناو ئه‌مه‌ریکا بگوێزرێنه‌وه‌


کاربه‌ده‌سـتانی کۆشـکی سپـی ده‌ڵێن سه‌رۆک باراک ئۆباما فه‌رمانی داوه‌ به‌ حکومه‌تی فیدراڵی زیندانێـکی سـتانی ئیلینۆیز بکڕن تا نزیکه‌ی 100 گومانباری تێرۆریسـتی گوانتانامۆ به‌ی لێ‌دابنرێن.

ئه‌م زیندانه‌ی شـارۆچکه‌ی تۆمسـن که‌ نزیکه‌ی 240 کیلۆمه‌تر له‌ ڕۆژئاوای شیـکاگۆوه‌یه‌ 1600 ژوری هه‌یه‌ و له‌ سـاڵی 2001 دا دروسـتکراوه‌ و ئێسـتا وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ که‌سی تیادا نه‌بێت.

پات کوین فه‌رمانڕه‌وای سـتانی ئیلینۆیز و سیناتۆر ڕیچارد دوربن بۆ چه‌ند مانگێـکه‌ له‌ هه‌وڵدان ئه‌م زیندانه‌ بکه‌وێته‌ سه‌ر حکومه‌تی فیدراڵ و وه‌ک ده‌ڵێن ده‌بێته‌ مایه‌ی دروسـتکردنی ده‌رفه‌تی هه‌زاران کار که‌ سـتانه‌که‌ زۆر پـێویسـتێتی.

واش بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌ی بدرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG