ڕادیۆی حکومه‌تی ئێران ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک که‌س به تۆمه‌تی دڕاندن و سـووتاندنی وێنه‌کانی دامه‌زرێنه‌ری کۆماری ئیسلامی ئایه‌توڵڵا ڕوحوڵڵا خومه‌ینی ده‌سـتگیرکراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه لایه‌نگرانی ئۆپـۆزیسـیۆن ڕه‌تیده‌که‌نه‌وه که‌وا ئه‌وان وێنه‌کانی خومهینیـیان سـووتاندبێت، ده‌ڵێن ئه‌وه به‌هانه‌یه‌که بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی توند له دژیان.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئێدوارد یه‌رانیان له قاهیره‌وه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:41 خوله‌كه.