سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت بڕیاری ئه‌م دوایـیه‌ی دای بۆ ڕه‌وانه‌کردنی 30 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی دیکه بۆ ئه‌فغانسـتان هه‌ره سه‌ختترین بڕیار بوو له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیدا هه‌تاکو ئێسـتاکهدا.
له میانه‌ی چاوپـێـکه‌وتنێـکدا دوێنێ یه‌کشه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی "60 Minutes" ی ته‌له‌فیزیۆنی CBS دا به‌ڕێز ئۆباما داکۆکی له ڕاگه‌یاندنی ئه‌و بڕیاره‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا کرد له ئه‌کادیمیای له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی له شـاری وێست بۆینت له نیویۆرک.
له کاتی پـرسیار لێـکردنیشی سه‌باره‌ت به واده‌ی دهسـتپـێکردن به کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی له ئه‌فغانسـتاندا سه‌رۆک ئۆباما گوتی شـکسـتهێنان له دانانی دوا واده‌یه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بوو بۆ ئه‌فغانیـیه‌کان که‌وا پابه‌ندبوونی ئه‌مه‌ریکا تا سه‌ر ده‌بێت.
گوتیشی زۆر گرنگ بوو ئه‌و وتاره‌ی که هه‌ست و جۆشی هێنابێت، چونکه له‌و کاتانه‌دا ڕایگه‌یاندبوو که چاوی له کۆمه‌ڵێـک له کارمه‌ندانی له‌شـکری بووه له‌وانه‌ی که ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانسـتان ده‌کرێن و ڕه‌نگه نه‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌مه‌ریکا.