چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ڤێسـتڤاڵێـکی تایبه‌ت بۆ فلیمی کوردی سـازدرا، ڤێسـتڤاڵی فلیمی سینه‌مایی بوو. یه‌کێـک له ئاماده‌کارانی ئه‌و ڤێسـتڤاڵه شه‌ونم عادل عیرفان بوو.
شه‌ونم عادل عیرفان ده‌ڵێت ئه‌مه شه‌شه‌مین ڤێسـتڤاڵه که‌وا له له‌نده‌ندا سـازده‌کرێت و جیاوازی ڤێسـتڤاڵی ئه‌م جاره له‌وه‌دا بوو که شه‌ش هۆڵی سینه‌ما ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ نمایش‌کردنی فلیمه‌کان. ده‌شڵێت 127 فلیمان له کۆی زیاتر له 250 فلیم بۆ نمایشکردن هه‌ڵبژارد. هه‌روه‌ها خۆشـحاڵی سه‌رکه‌وتنی ڤێسـڤاڵی ئه‌مسـاڵ ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت سـاڵ به سـاڵ ئێمه له‌و بواره‌دا به‌ره‌و پـێشه‌وه ده‌ڕۆین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11 خوله‌كه.