پۆلیسی عێراق ده‌ڵێت بۆمبێکی لاڕێگا له شاری که‌رکوک ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی کوژرانی 3 پۆلیس و برینداربوونی 3 ی دیکه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ڕۆژێک پاش ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هات، که گوتبووی ڕێبه‌رانی عه‌ره‌ب و کورد له عێراق پـێشـکهوتنیان به‌ده‌ستهێناوه له چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیـیه‌کانی نێوانیان.
سه‌باره‌ت به‌و هێرشه په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا یه‌حیا به‌رزنجی له‌م ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.