یاسادانه‌رانی گه‌وره‌ترین پارتی سه‌ره‌کی سه‌ر به کورده‌کان له تورکیا له په‌رله‌مان کشانه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی دادگای باڵای وڵاته‌که پارته‌که‌یان و دوو له ڕێبهرهکانیانی قه‌ده‌غه‌کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه په‌یوه‌ندیـیان به سه‌رهه‌ڵداوه جودابیره کورده‌کانه‌وه هه‌یه.
پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی (DTP) ده‌ڵێت هه‌ر 19 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌که‌ی تریشی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له په‌رله‌مان کشانه‌وه و چیدی به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌ماندا ناکه‌ن.
دادگای ده‌ستوری 11 ئه‌ندامی تورکیا دوێنێ هه‌ینی به تێکڕای ده‌نگ بڕیاری دا که ئه‌و پارته سیاسیـیه په‌یوه‌ندی به تاوانه‌کانی توندوتیژی پارتی کرێکارانی کوردستان ناسراو به (په‌که‌که) وه هه‌یه. ده‌ته‌په نکۆڵی له‌و تاوانانه ده‌کات.
هه‌روه‌ها دادگا کاری سیاسی له یاسادانه‌ران ئه‌حمه‌د تورك و ئایسه‌ل توغلووكی له‌گه‌ڵ 35 ئه‌ندامی تری پارته‌که‌یاندا بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ قه‌ده‌غه‌کرد. له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌حمه‌د تورك هۆشداری دا ئه‌گه‌ر دادگا بڕیارێک له دژیان بدات ئه‌وا هه‌موو 21 ئه‌ندامه‌که‌ی په‌رله‌مانیان ده‌ست له کار ده‌کشێننه‌وه.
خۆپیشانده‌رانی کورد له ناوچه‌ی هه‌کاری ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ردیان گرته پۆلیس له کاتێکدا ناڕهزایییان دژ به‌و بڕیاره ده‌رده‌بڕی.
شایه‌نی باسه ئه‌م بڕیاره ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی دروسـتبوونی کۆسپ و ته‌گه‌ره له به‌ره‌ده‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حکومه‌تی تورکیا ده‌یدات بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له وڵاته‌که‌یدا.