له به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی پانۆرامادا باسـمان له مه‌سه‌له‌ی لاوان ده‌بێت وه‌ک توێژێـکی گرنگ له پـێـکهاته‌ی کۆمه‌ڵـگای کوردی‌دا. زۆرێـک له شـیکه‌ره‌وه‌کان له‌و بڕاویه‌دان کهلێـنێـکی گه‌وره که وه‌ک دیارده‌یه‌کی نێگه‌تیڤ لێی ده‌ڕوانن که‌وتۆته نێو کۆمه‌ڵـگای کوردیـیه‌وه به تایبه‌تیش له ناو هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به گشـتی نه‌بوونی ڕۆڵێـکی دیاریکراوی لاوانه له پـرۆسهکاندا.
وه‌ک ده‌گوترێت له‌وانه‌یه ڕێژه‌ی بێـکاری و که‌م ده‌رامه‌تی و ده‌سـت ڕانهگهیشـتن به هۆکاره‌کان و نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌وتۆی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ کارکردن له‌سه‌ر لاوان و ڕۆڵی بواره په‌روه‌رده‌یییه‌کان له‌سه‌ر پـرۆژه‌کانی تایبه‌ت به لاوان و چه‌ندان مه‌سه‌له‌ی تریش ئه‌و هۆکارانه بن که وایکردووه لاوان له‌م کۆمهڵـگایهدا له په‌راوێز بنرێن. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا پـرسیارێـکی تریش هه‌یه به لای شیـکهرهوه کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کانه‌وه گرنگه، ئه‌ویش بریتیـیه له‌وه‌ی لاوان له‌م کۆمهڵـگایهدا خۆیان چ پـرۆژهیهکیان بۆ خۆیان هه‌یه.
ئه‌وه‌ی تا ئێسـتا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی بۆ لاوانی کردووه، ئایا له ئاست خواست و خه‌ونه‌کانی لاوان‌دا بووه؟... ئایا دانی بیمه‌ی بێـکاری به لاوان ده‌بێته به‌شێـک له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م قه‌یرانانه‌ی لاوان؟...
ئه‌مانه پـرسیار گهلێـکن پـێویسـته لاوان بۆخۆیان وه‌ڵامیان هه‌بێت بۆی له ڕێی ئه‌و پـرۆژانه‌ی ژیان و گوزه‌رانیان به‌ره‌و باشـتر ده‌بات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:32 خوله‌كه.