دادگای ده‌سـتوری تورکیا پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی (DTP) قه‌ده‌غه‌کردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه په‌یوه‌ندی به پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌وه هه‌یه.
ڕۆژی هه‌ینی و پاش چه‌ندین ڕۆژ له تاووتوێـکردنی مه‌سه‌له‌که دادگاکه ئه‌م بڕیاره‌ی دا.
پـێشـتر هه‌ر له ئه‌مسـاڵدا ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا نزیکه‌ی 100 که‌سیان ده‌سـتگیرکرد به تاوانی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌وه هه‌یه. ژماره‌یه‌کیان سه‌ر به پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتین. به‌ڵام سـیاسه‌تمه‌داره‌کانی ئه‌و پارته ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها دادگاکه بڕیاری دا کۆتایی به ئه‌ندامێتی ئه‌حمه‌د تورک ڕێبه‌ری پارته‌که له‌گه‌ڵ ئایسه‌ل توغلووک له په‌رله‌مان بهێنرێت. هه‌روه‌هاش بڕیاری دا که‌وا بۆ ماوه‌ی 5 سـاڵ چ ئه‌حمه‌د تورک و ئایسه‌ل توغلووک و له‌یلا زانا له‌گه‌ڵ 34 که‌سی دیکه‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و پارته پـۆسـتی سیاسیان لێ قه‌ده‌غه‌بکرێت.
پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی (ده‌ته‌په) خاوه‌نی 21 کورسیـیه له په‌رله‌مانی تورکیا که له 550 کورسی پـێـکهاتووه. ده‌ته‌په به‌م بڕیاره ژماره‌یان له په‌رله‌مان ده‌بێته 19 که‌س، واته چیدی ناتوانن له ناو په‌رله‌ماندا ببن به گرووپ، چونکه به‌پـێی ده‌سـتوری تورکیا ته‌نها ئه‌و لایه‌نانه ده‌توانن گرووپ پـێـکبهێنن که زیاتر له 20 ئه‌ندامیان هه‌یه.
ئه‌م بڕیاره ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی دروسـتبوونی کۆسپ و ته‌گه‌ره له به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حکومه‌تی تورکیا ده‌یدات بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له وڵاته‌که‌یاندا.