Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌ڵه‌و واشـنتن تایبه‌ت ده‌بێت به‌ په‌سه‌ندکردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق


وه‌كو هه‌موو ڕۆژێـكی هه‌ینی كاتژمێر دوازده‌ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن له‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكاوه‌ ڕاسته‌وخۆ پـێشـكه‌ش ده‌كرێت. به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق له‌ لایه‌ن په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌وه‌‌.

شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو په‌رله‌مانی عێراق بۆ دوا جار یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌موارکرد و پاشان په‌سه‌ندی کرد به‌ شـێوه‌یه‌ک که‌ تاریق ئه‌لهاشمی جێـگره‌ سـووننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر بدات. ئه‌م ڕێـکه‌وتنه‌ ده‌رئه‌نجامی مشـتومڕێـکی دورودرێژی نێوان عێراقیـیه‌کان بوو له‌گه‌ڵ هه‌وڵێـکی چڕوپـڕی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مه‌ریکا بوو چ له‌ ڕێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکاوه‌ له‌ به‌غدا و چ له‌ ڕێـگه‌ی سه‌رۆک ئۆباما و جۆ بایدنی جێـگری له‌ واشنتن.

ئێسـتا چه‌ندین پـرسـیار دروست بوون، له‌وانه‌ ئایا هه‌موو پـێـکهاته‌کانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌م یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌ ڕازین؟... ئه‌م ڕێـکه‌وتنه‌ی نێوان عێراقیـیه‌کان تا چه‌ند کاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر نه‌خشه‌ی کشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته‌؟... هه‌رچه‌نده‌ هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان ده‌نگی بۆ یاساکه‌ داوه‌، به‌ڵام هێشـتا هه‌ندێـک گرووپی کوردی هه‌ن مه‌ترسـیـیان له‌ ئاکامه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌ هه‌یه‌، ئایا ئه‌و مه‌ترسـیـیانه‌ له‌ شوێنی خۆیانن؟

بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه‌ و پـرسیاره‌کانی ئێوه‌ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ ده‌کات:
ڕێـبوار که‌ریم، مامۆسـتای زانسـته‌ سیاسیـیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی.
ئاودێر شێخ عومه‌ر، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی " ڕۆژنامه‌".

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن، یان ژماره‌ ته‌له‌فۆنی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:

3861 – 619 – 202 - 1

له توركیاوه به خۆرایی‌یه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بڵێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیاوه‌ بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی:

3861 – 619 – 202 - 1

XS
SM
MD
LG