ڕۆژی دووشه‌ممه ئۆفیسی ڕاگه‌یاندنی کۆشـکی سـپی به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه ئه‌مه‌ریکا به‌و بۆنه‌یه‌وه پـیرۆزبایی له خه‌ڵـکی عێراق و نوێنه‌رانیان ده‌کات. پاشـان ئاماژه به‌وه ده‌کات ئه‌مه‌ریکا ڕێز له ده‌سـتوری عێراق ده‌گرێت به به‌ندی 140 وه که دانراوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌رکوک و ئه‌و ناوچانه‌ی دیکه‌ی ناکۆکیـیان له‌سه‌ره.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ڕامیارزانی دێرینی کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و هیچ شتێـکی نوێی له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا به‌دی نه‌کردووه، وه ئه‌گه‌ر بهاتایه ئه‌وه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاوه ده‌ربچوایه و تیایدا بنووسـرایه که‌وا ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر به کورد پابه‌ندی ئه‌م خاڵانه‌یه ئه‌وا ئه‌و ڕاگه‌یاندنه گرنگی خۆی ده‌بوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:50 خوله‌كه.