هێزه‌کانی ئاسایشی ئێران له سـاڵڕۆژی خوێندکارانی وڵاته‌که‌یاندا و له تارانی پایته‌خت ته‌قه‌یان به ئاسـماندا کردووه و هه‌روه‌ها تێـڵاشیان به‌کارهێناوه بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشـانده‌رانی سه‌ر به ئۆپـۆزیسـیۆن.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه خۆپـیشـانده‌ران له‌سه‌ر شه‌قام و ناو زانکۆکانی ده‌وروبه‌ری تاران‌دا گردبوونه‌ته‌وه و دروشمی" مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر" یان چڕیوه که مه‌به‌سـتیان لێی ڕێبه‌رانی وڵاته‌که‌یانه. هه‌روه‌ها هه‌واڵیش هه‌یه که‌وا خۆپـیشـاندان له چه‌ند شـارێـکی دیکه‌ی ئێران‌دا سـازکراون، وه‌کو مه‌شهه‌د و کرمان و ئه‌سفه‌هان.
هێزه‌کانی پـۆلیسی ئێران له‌گه‌ڵ میلیشـیاکانی به‌سیج په‌لاماری خۆپـیشـانده‌رانیان دا له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و وایان لێـکردن بڵاوه‌ی پـێـبکه‌ن و له سه‌ری کوچه و کۆڵانه‌کاندا به کۆمه‌ڵ‌کۆمه‌ڵ گردبـبنه‌وه. هه‌روه‌ها هێزه‌کانی ئاسایش چوارده‌وری زانکۆی تارانیان داوه تا ڕێ له ڕیفۆرمسـته‌کان بگرن له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خوێندکاراندا یه‌ک‌بگرن و ڕێـپـێوانی دژ به حکومه‌ت سـازنه‌که‌ن.
ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـۆنی ئێرانی میر حسێن موسه‌ویی له‌و باره‌یه‌وه ڕاگه‌یاندنێـکی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆی بڵاوکرده‌وه و تیایدا گوتوویه‌تی حکومه‌ت به په‌لاماردانی خه‌ڵـکی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و سه‌رکوتکردنی خوێـندکاران شه‌رعیـیه‌تی خۆی له ده‌سـت‌ده‌دات.
له لایه‌کی دیکه‌وه مه‌هدی که‌ڕووبی که ئه‌ویش بۆخۆی ڕیفۆرمستێـکی دیکه‌ی ناوداره له گفتوگۆیه‌کدا که ڕۆژی دووشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه گوتی سه‌رکوتکردنی خه‌ڵـکی ئه‌و شێوازه ڕاسـته نیـیه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داخوازیـیه‌کانیان. به‌ڕێز که‌ڕووبی به ڕۆژنامه‌ی لی مۆندی فه‌ره‌نسیشی گوت ده‌بێت حکومه‌ت سـنگی فراون‌بێت و ڕه‌خنه قبوڵ بکات تا بتوانێت وڵاته‌که به‌ره‌و ئاشتی و ئارامی به‌رێت.