دکتۆر ڕه‌ئوف عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کی ڕاسـتهوخۆدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت تا کاتژمێر 12 شه‌وی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆکی عێراق بۆی هه‌یه یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق په‌سه‌ند بکات یان ڤیتۆی بکاته‌وه. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م جاره‌ش ڤیتۆی کرده‌وه ئه‌وا دوو ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌مدا ده‌بێت، ئه‌ویش په‌رله‌مان بتوانێت به کۆی 165 ده‌نگی ئه‌رێ یاساکه تێپه‌ڕ بکات و کاری پـێبکرێت، ئه‌گه‌ری دووه‌میش ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر یاسا کۆنه‌که‌ی سـاڵی 2005 .
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:55 خوله‌كه.