ته‌ها حه‌سه‌نیانی لێـکۆڵه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی کوردی بنکه له که‌نه‌دا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت ئه‌و پـێی وانیـیه کۆماری ئیسلامی ئێران ملکه‌چی یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی بێت چونکه به درێژایی ژیانی بایه‌خی به یاسـاکانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌داوه و به تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ. ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی بیرم دێت زیاتر له 48 جار له لایه‌ن کۆمسـیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه له‌سه‌ر پـێشـێلـکردنی مافی مرۆڤ ئه‌و ڕژێمه سه‌رزه‌نشتکراوه و هیچ گۆڕانکاریـیه‌کی له ڕه‌فتاره‌کانی خۆیدا نه‌کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 16:40 خوله‌كه.