شه‌ڕی دژه تێرۆر که‌وته سـاڵی نۆهه‌می و له ده‌می ڕووخاندنی ڕژێمی تاڵیبانه‌وه له ئه‌فغانسـتان چه‌ندین جاره کاری تێرۆریسـتی له چه‌ندین وڵات‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه.
له ماوه‌ی هه‌شت سـاڵی ڕابردوو گورزی گه‌وره به‌ر ڕێـکخراوه تێرۆریسـتیـیه‌کان که‌وتووه، له پـێش هه‌موویانه‌وه ئه‌لقاعیده. ئه‌م تۆڕه تێرۆریسـتیـیه ڕه‌گی گه‌یشـتۆته ژماره‌یه‌کی زۆری وڵاتان و به هه‌موو توانای له‌شـکری و ته‌کنه‌لۆژی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپایی و جیهانیـیه‌کانی که‌چی هێشـتا ئه‌و ڕێـکخراوه له‌ناو نه‌براوه.
ئایا زیادکردنی ژماره‌ی سه‌ربازه‌کان له ئه‌فغانسـتان که یه‌کێـکه له به‌ره‌کانی شه‌ڕی تێرۆر هاوسهنگیـیهکان ده‌گۆڕێت؟ ئه‌م شه‌ڕه به‌ره‌و چ ئاڕاسـتهیهکدا ده‌ڕوات؟
ئه‌م پـرسـیارانه و چه‌ند پـرسیارێـکی دیکه‌ی په‌یوه‌ست هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاڕاسـته‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
دکتۆر یوسف گۆران، مامۆسـتای یاسا له زانکۆی سلێمانی.
تاڕیق حه‌مـمۆ، ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌ر له ئه‌ڵمانیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 50:48 خوله‌که.