Accessibility links

دکتۆر شێرکۆ عه‌باس ده‌رباره‌ی سـتراتیژیـیه‌ نوێـیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما بۆ ئه‌فغانسـتان ده‌دوێت


سه‌رۆک باراک ئۆباما شه‌وی سێشه‌ممه‌ پـوخته‌ی سـتراتیژیـیه‌تی نوێی خۆی بۆ شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌و بڕیاری داوه‌ 30 هه‌زار سه‌ربازی زیاتری ئه‌مه‌ریکا ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بکرێن تا ڕووبه‌ڕووی یاخیبووان بـبنه‌وه‌ و باری ئاسایشی شـاره‌ سه‌ره‌کیـیه‌کان ڕابگرن و مه‌شق و ڕاهێنانی زیاتر به‌ هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی بکه‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دکتۆر شـێرکۆ عه‌باس سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی کوردسـتانی سـوریا له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان کاوه‌ کرمانج ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما به‌م وتاره‌ی دیه‌وێت ئه‌وانه‌ ڕازی بکات که‌ ده‌یانه‌وێت ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئه‌فغانسـتان زیادبکرێن، وه‌ ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێت واده‌یه‌ک بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته‌ دابنرێت.

دکتۆر شێرکۆ عه‌باس ده‌شڵێت سه‌رۆک ئۆباما به‌پـێی پـێویست ئاماژه‌ی به‌ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ و نه‌هێشـتنی گه‌نده‌ڵی له‌ ئه‌فغانسـتان نه‌کردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6:21 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG