Accessibility links

ئێران ده‌ڵێت کاردانه‌وه‌ی توندئامێزی ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و 5 به‌ریتانیـیه‌ی چووبوونه‌ ناو ئاوی وڵاته‌که‌ی


حکومه‌تی ئێرانی ده‌ڵێت کاردانه‌وه‌ی توندئامێز له‌ دژی ئه‌و 5 هاوڵاتیـیه‌ به‌ریتانیـیه‌ پـیاده‌ ده‌کات، ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وه‌ی که‌شـتی پـێشـبڕکێـکه‌یان به‌ هه‌ڵه‌ و بێ مه‌به‌ست چووبووه‌ نێو بواری ئاوی ئێرانه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌سفه‌ندیار ڕه‌حیم مه‌شـایی سه‌رۆکی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێرانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌رمی فارسی گوت به‌رپـرسـانی دادوه‌رانی ئێرانی خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و 5 که‌شـتیوانه‌ به‌ریتانیـیه‌ ده‌ده‌ن.

ناوبراو گوتیشی ئه‌گه‌ر ئاشـکرا بوو ئه‌و 5 به‌ریتانیـیه‌ نیازی خراپـیان هه‌بووبێت ئه‌وا ڕێـوشـوێنی توند ده‌رحه‌قیـیان پـیاده‌ ده‌کرێت.

هاوکات ده‌یڤد میلیباندی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا نکۆڵی له‌وه‌ کرد ئه‌و که‌شـتیوانه‌ به‌ریتانیـیانه‌ی ئێران ده‌سـتگیری کردوون هیچ نیازێـکی شه‌ڕه‌نگێزی و خراپـیـیان هه‌بووبێت. هه‌روه‌ها میلیباند ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ڕووداوه‌که‌ دۆزه‌یه‌که‌ له‌سه‌ر ئاسـتی کونسوڵی و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ سـیاسیه‌ت یان پـرۆگرامی ناوه‌کی ئێرانه‌وه‌ نیـیه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG