ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له سویسرا و له ڕاپـرسـیـیه‌کی گشـتیدا 57.5 % خه‌ڵـکی ئه‌و وڵاته ده‌نگیان بۆ په‌سه‌ندکردنی قه‌ده‌غه‌کردنی دروسـتکردنی مناره‌ی مزگه‌وته‌کانیان دا له وڵاته‌که‌یاندا.
نزیکه‌ی 350 هه‌زار موسڵمان له سـویسرادا هه‌ن که ڕێژه‌یان ده‌کاته 4 % ی کۆی دانیشـتووان و زۆربه‌یان خه‌ڵـکی تورکیا و وڵاتانی به‌ڵقانن.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان کاوه کرمانج گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عادل ئه‌لیاسی کردووه که هاوڵاتیـیه‌کی کوردی دانیشـتووی سـویسرایه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.