کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئێرانی ده‌ڵێن بڕیاری دروسـتکردنی 10 ده‌زگای نوێی زاخکردنی یۆرانیۆم له به‌رامبه‌ر تاوانبارکردنی وڵاته‌که‌دا بووه له لایه‌ن ئاژانسی ناوه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه.
سه‌رۆکی ناوه‌کی ئێرانی عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی له ڕۆژی دووشه‌ممه به ڕادیۆی ده‌وڵه‌تی گوت تاران پـێویسـته په‌یامێـکی توند ئاڕاسته بکات له به‌رامبه‌ر بڕیاری ئه‌م دوایـیه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهانی که داوای ڕاگرتنی هه‌موو جۆره چالاکیـیه‌کانی زاخکردنی کردووه.
سـاڵحی گوتی ده‌زگا نوێـیه‌کان له ناو شـاخدا دروسـتدهکرێن بۆ پاراسـتنیان له هێرشه‌کان و ده‌زگاکان بڕیار وایه سه‌نته‌رفیوجی نوێی کاریگه‌رتر به‌کاربهێنن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا بێرنارد کوشنه‌ر به ڕادیۆی خۆجێـیی گوت بڕیاره‌که منداڵانه بووه و هه‌روه‌هاش ده‌ڵێت ئێران یاریـیه‌کی ترسـناکانه ده‌کات.
گوته‌بێژی کۆشـکی سپـی ڕۆبه‌رت گێبس گوتی ئێران پـێشـێلیـیه‌کی گه‌وره ده‌کات له ئه‌رکه نێونهتهوهیییهکانی.
به‌ریتانیا گوتی ڕاگه‌یاندنه‌که کێشه‌یه‌کی زۆر جێـگای نیگه‌رانیـیه و ئه‌ڵمانیا له تاران داوای‌کرد ئه‌رکه‌کانی به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.