خانم ئاسۆس نه‌جیب عه‌بدوڵڵا وه‌زیر کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح باس له کارنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌که‌ی ده‌کات و ده‌ڵێت به‌رنامه‌مان هه‌یه خول بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌کانی ناو داموده‌زگاکانی حکومه‌ت بکه‌یه‌نه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی له دژی ژنان. ده‌شڵێت به‌رنامه‌یان هه‌یه بۆ باشـترکردنی باری ژیانی ئه‌و ژنانه‌ی له ماڵه‌وه بێ کارن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:24 خوله‌كه.